کازمی: گرەو لەسەر شکستی دیموکراسی لە عێراقدا دەکرێت

لڤین: 

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا گرەو لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق دەکرێت.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لە ساڵیادی محەمەد باقر ئەلحەکیم، هۆشداریدا لەوەی لەئێستادا گرەو دەکرێت لەسەر شکستهێنانی ئەزموونی دیموکراسی عێراق، بۆیە باوەڕی وایە دیموکراسی پارێزراوترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی گەلان.

باسی لەوەشکرد “ئێمە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوینەوە، بەڵام ئامانجی هەموومان ئەوەیە عێراق ببێتە یەکێک لە وڵاتە سەرکەوتوەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button