رەوتی سەدر: بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەین

لڤین:

پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر رایانگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەی 7ـی مانگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەن و هەموو گفتوگۆیەک لەگەڵ لایەنەکانی دیکە رادەگرن.

حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەماحەتی فەرماندە سەدر بڕیارماندا بە سڕكردنی سەرجەم دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تاكاتێكی نادیار”. 

فراکسیۆنی سەدریەکان وتیشیان: پێویستە ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری ئامادەی دانیشتنی دەنگدان نەبن بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار جگە لەجێگری یەكەم. 

ئەوەش دوای تویتی ڕێبەری ڕەوتەکە دێت کە پەرلەمانتارەکانی ئازادکردبوو بۆ دەنگدان بە هۆشیار زێباری کاندیدی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتی دیموکراتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button