هۆشیار زێباری: کار دەکەین بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە بۆ قوڵاییە عەرەبی و ئیسلامییەکەی

لڤین:
كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگەیاند، کاندید کردنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بووەتەوە و ئەوان کار دەکەن بۆ گیرانەوەی عێراق بۆ قوڵایی عەرەبی و ئیسلامی.
دوای تویتەکەی سەدر کە پەرلەمانتارەکانی ئازادکرد لە دەنگدان بە هۆشیار زێباری،کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە به‌رنامه‌ی (العاشرة مع كریم حمادي) له كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه وتی: هیچ نیازێك بۆ لێكترازاندنی ناوماڵی شیعه له ئارادا نییه.
سه‌باره‌ت به دوایین سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ نه‌جه‌ف وتی “دوایین سه‌ردانمان بۆ نه‌جه‌ف و دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ئه‌رێنی بوو”.
هۆشیار زێباری جه‌ختیشیكرده‌وه: ئێمه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكین بۆ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و ئیتاری ته‌نسیقی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بوونی هه‌ر بۆشاییه‌كی حكومی یان ده‌ستووری، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ناكات و به خێرایی كار له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێك ده‌كه‌ین، كه زۆرترین لایه‌نی نیشتیمانی تێیدا به‌شدار بن.
كاندیدەکەی پارتی باسی لەوەشکرد “هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه گۆڕانكاریی زۆری له بنه‌مای یارییه سیاسییه‌كاندا كرد”.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه رایگەیاند: هاوپه‌یمانێتی ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و سیاده، به‌هێز و یه‌كگرتووه، پێویسته لایه‌نێكی دیاریكراوی خاوه‌ن بڕیار هه‌بێت، كه بتوانێت به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتن یان شكستخواردن له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئەو لە بارەی چەکی دەستی حەشدی شەعبی وتی: لێكتێگه‌یشتنی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌یه و دیدگایه‌كیش بۆ یه‌كخستنی گرووپه چه‌كداره‌كان و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له ئارادایه و هیچ نیازێكیش بۆ ده‌ستبردن بۆ حه‌شدی شه‌عبی له‌ئارادا نییه.
زێباری دووپاتیكرده‌وه ئەوان له ناكۆكییه‌كانی ناو ماڵی شیعە نیگه‌رانین و له‌باره‌ی كاندیدكردنیشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وتی “كاندیدكردنی من بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڕیاری كۆتاییه”.
ئەوەشی وت: یەکێتی ماوەی ١٧ ساڵ دەرفەتی خۆی لە پۆستی سەرۆک کۆمار‌دا وەرگرتووە. ئاشکراشی کرد حزبەکەی “کار دەکەین بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە بۆ ناو قوڵاییە عەرەبی و ئیسلامییەکەی خۆی”.