بزوتنەوەی ئیسلامی کارەکانی کۆنگرەی 12ی دەستپێکرد

لڤین:
بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستان، ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی 12هەمینی خۆی بە بەشداری نزیكەی 600 كەس لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات،.
کۆنگرەی ئەمجارەی بزوتنەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستاش یەك كەس خۆی بۆ پۆستی رابەری گشتیی كاندید كردووە.
بزووتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی 1987 دروست بووە تا ئێستا 11کۆنگرەی ئەنجامداوە و بڕیار بوو ئەم کۆنگرەیە لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی خۆپارێزی كۆنگرەكە دواخرا.
لە كۆنگرەی ئەمجارەی بزووتنەوەی ئیسلامیدا بە ھۆی رێگری پەیڕەوی ناوخۆ رابەری گشتی ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە ھەربحیە تائێستا كامیل حاجی عەلی، تاكە كاندیدە بۆ پۆستی رابەری گشتی تا شوێنی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری ئێستا بگرێتەوە.
بەپێی پەیڕەوی حیزبەكە، ئەگەر كەمتر لە 50+1ـی ئەندامانی كۆنگرەكە كە ژمارەیان 600 كەسە دەنگ بەكاندیدی رابەرایەتی نەدەن، ئەوا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوە لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.
بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە کە کامیل حاجی عەلی دەنگی پێویست بەدەست نەھێنێت و بۆ ئەم خوڵەش رابەری بزوتنەوە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.