سەدر بۆ پەرلەمانتاری ڕەوتەکەی: ئەگەر مەرجەکانی تیادا نییە دەتوانن دەنگ بە کاندیدی پارتی نەدەن

لڤین:

لە پەیامێکدا بۆ پەرلەمانتارەکانى ڕێبەری ڕەوتی سەدر  رایگەیاند، ئەگەر دەزانن کاندیدەکەى پارتى بۆ  سەرۆک کۆمار مەرجەکانى چاکسازى تێدانیە، دەنگى پێمەدەن.

موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە نوێترین تویتدا، رایگەیاند ” ئەگەر دەزانن كاندیدی پارتی دیموكراتی (هاوپەیمان) یان هەر کاندیدێک، مەرجەكانی تێدانیە بۆ سەرۆككۆماری عێراق، داوا لە پەرلەمانتارانی چاكسازیخواز دەكەم دەنگی پێنەدەن”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت ” ئێمە نوێنەرى چاكسازین، نەك خوازیارى دەسەڵاتین بەتەنها.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button