بافڵ تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبونەوە

وەفدی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەبەغداد، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و  سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی دوای پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عیراق و ئەو گفتوگۆیانەی کەلە ئێستادا لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھەیە، بۆ پێکھێنانی حکومەت.

لە کۆبونەوەکەدا  بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سوورە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی.

هاوکات نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردووەتەوە. چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتیمانییەکانی تر، لە پێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستورییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button