ئەدهەم بارزانی: پۆستی سەرۆک کۆمار مەترسی خستۆتە سەر هەموو قەوارەی هەرێمی کوردستان

لڤین:

ئەدهەم بارزانی هۆشداری دەدات لە داهاتووی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لە سەر پوستێکی تەشریفاتی حکومەتی عێراق خەریکە لەناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەکی تەواو دروست دەبێت.

ئه‌دهه‌م بارزانی لەپەیامێکدا دەڵێت “ئەو لایەنانەی کە کاریگەریان لە سەر بارودۆخی باشوری کوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتی ئەم گەلە هەیە، لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی کە کۆسپەو ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەڵک و گەنجانی ئەم وڵاتە دروست کردووە، وەک دەبینین لە سەر پوستێکی تەشریفاتی حکومەتی عێراق خەریکە لەناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەکی تەواو دروست دەبێت”.

ئەو کەسایەتیەی بارزانیەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەو پۆستە مەترسی خستۆتە سەر هەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی کە لەم بەشەی باشوردا هاتۆتە دی.

ئەو دەشڵێت لێکترازانێکی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەکات و ڕاشیگەیاند: خۆزگە تەواوی لایەنەکانی کوردستان لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەکی پتەوی کوردستانی، نە دەرەوەی کوردستان، لە گۆڕەپانی سیاسی بەغداد شان بە شانی یەکترو بۆ بەرگری لە مادەی ١٤٠و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بۆ سەر خاکی وڵات و دابینکردنی بوجەو خۆراک و سوتەمەنی و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان، یەکتریان گرتبا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button