دادگای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی شاخەوان عەبدوڵا ڕەتدەکاتەوە

لڤین:
دوای ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوایەکی ئاراستەی دادگای فیدراڵی کردبوو بۆ شیکردنەوەی ماددەی (72/بڕگەی دووەم/ب)ـی دەستوور کە تایبەتمەندە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام دادگای فیدڕاڵی بە زۆرینە داواکەی شاخەوان عەبدولایان ڕەتکردەوە.
لە وەڵامدا دادگای ئیتیحادی بە شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت، تۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیت و نمایندەی تەواوی پەرلەمان ناکەیت، داوایەکی لەو شێوەیە دەبێت تەنها سەرۆکی پەرلەمان بیکات.
ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی بەرهەم ساڵح داوای کردبوو کە دادگاکە ئەمڕۆ وەڵامی پرسیارێکی سەرۆک کۆماری دایەوە لەبارەی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار وتی کە دانیشتنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی سوو لە سەر سێی ئەندامانی پەرلەمانە.
