کاندیدکردنی هۆشیار زێباری دەبرێتە دادگای فیدڕاڵی

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار تانەیانداوە لە پەسەندکردنى کاندیدکردنى هۆشیار زێبارى بۆ سەرۆکایەتى کۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە.

عەلى ترکى  پەرلەمانتارى سەربەخۆ لە راگەیەنراوێکدا کە تویتەر بڵاویکردووەتەوە  رایگەیاندووە کە تانەیان لە پەسەندکردنی کاندیدیبوونی هۆشیار زێباریداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تانەکەیان بەهۆى ئەوەوەیە زێبارى مەرجەکانى کاندیدبوونى تێدا نییە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار بەپێی ماددەى ٦٨ ى دەستور بەتایبەت کە ئەو پێشتر بەهۆى دۆسیەى پەیوست بە گەندەڵییەوە لەلایەن پەرلەمانەوە لەکارخراوە کاتێک وەزیرى دارایی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button