دادگای فیدڕاڵی: دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار 220 پەرلەمانتاری دەوێت

لڤین:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا دادگاکە لە بارەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڕیاریدا دوو لە سەر سێی پەرلەمانتاران دەبێت ئامادەی دانیشتنەکە بن.
دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی پرسیاری بەرهەم ساڵح کاندیدی سەرۆک کۆماری داوەتەوە و تیادا دەڵێت: دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتووە، نیسابی یاسایی بۆ سازدانی دانیشتنەكە 2/3 واتە دەبێت لە كۆی 329 ئەندامی پەرلەمان 220 پەرلەمانتار ئامادەن ئەوكاتە دەتوانرێت كۆبونەوەكە سازبدرێت
هاوکات دادگاکە بڕیاری خۆی خۆی لەبارەی سكاڵایەكی لایەنەكانی چوارچێوی هەماهەنگی سەبارەت بە (كوتلەی گەورە)ی ناو پەرلەمان رایگەیاند و سكاڵاكەی رەتكردەوە.