وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پاڵپشتی بۆ خوێندکاران ڕاگەیاند

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی 40 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی ناو شار و بڕی 60 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوسراوێكدا دەڵێت “بڕیارماندا به خه‌رجكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕی 40 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی ناو شار و ئه‌وانه‌ی له زانكۆ لایه‌ن وه‌رگیراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕی 60 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت، بڕی گوژمه‌ی ماوه بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری به‌شه ناوخوییه‌كان ده‌بێت بەمەرجێك له رێگه‌ی سیسته‌می نوێ و ئۆنلاین (سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دارایی كوردستان) پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌رجییه‌كان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ماوه‌ی خه‌رجكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه بۆ خوێندكاران، به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، خه‌رجكردنی پاره‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌بێت و پاڵپشتییه‌كه له 1-1-2022 خه‌رج ده‌كرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.