تورکیا لە هێرشەکەی مەخمور و شەنگال و دێرک 60 فڕۆکەی بەکارهێناوە

 لڤین:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەیان بۆ سەر مەخمور و شەنگال و دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان 60 فڕۆکە بەشداریان کردووە.

ئەو هێرشەی تورکیا شەوی سێشەممە بۆسەر هەریەکە لە شەنگال و مەخمور و دێرک، بە یەکێک لە هێرشە هەرە گورەکای تورکیا دادەنرێت بۆ سەر ئەو ناوچانە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی ئەو هێرشەوە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند “کە نزیکەی 60 فڕۆکە بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە و فڕۆکە جەنگییەکان لە شەش بنکەی ئاسمانییەوە فڕیون”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو فڕۆکانە لەلایەن فڕۆکەی تانکەرهەڵگرەوە پشتیوانیان لێکراوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەند جۆرێکی دیکەی فڕۆکەش بەشداریان تیادا کردووە.

لەزاری خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا گواستیەوە کە هێرشەکەیان سەرکەوتوو بووە و ئامانجیان بنکە و بارەگای گەریلاکان بووە کە ئەو بە “تیرۆرست” ناوی هێناون و دەڵێت چەندین کەسیان لێ کوژراوە.

هەرچەندە بە گوێرەی دواین ئامار کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات، یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور ڕاگەیەندراون، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە نۆ کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکان، لە دێرک چوار شەڕڤان شەهیدبوون و پێنج کرێکاریش برینداربوون، لە مەخمور دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی شەهیدبوون و دەیان هاوڵاتیی مەدەنییش برینداربوون، لە شەنگالیش سێ هاوڵاتیی شەهید و هاوڵاتییەکیش بریندار بووە.

ڕۆیتەرز وتویەتی سوپای عێراق ئەوەی بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن تورکیا ناوزەدکردووە، بەڵآم حکومەتی سوریا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام دوای هێرشەکان فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە تیادا داوای لە هێزەکانی هاو پەیمانی نێو دەوڵەتی کرد کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و سنور بۆ تورکیا دابنێن.

سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕایانگەیانوود کە نزیکەی 80 ئامانج لە سێ ناوچەدا هێرشیان کراوەتە سەر لە سێ ناوچەدا، بەرپرسانی ئاسایشی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە کە بەلایەنی کەمەوە 20 بۆمبی ئاسمانی لە ناو خاکی عێراق دراوە.

تا ئێستا حکومەتی هەرێمیش هیچ ڕاگەیەندراو و لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵآم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی وکردستان بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو دوێنێ دوای هێرشەکان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبونەوە.

هەرچەندە سەرەتا هەواڵی سەردانەکە لە تویتەری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر لە پێگەی سەرۆکایەتی تورکیا لە بەشی عەرەبیدا سەرۆکی هەریمی کوردستان وەکو سەرۆکی هەریمی باکوری عێراق ناوی هات.

پەکەکە چەندین جار بە فەرمی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە هاوکاری کردنی تورکیا  لە هێرشەکاندا تۆمەتبار کردووە ڕایگەیاندووە کە ئەوان دەیانەوێت حکومەتی هەریم بخەنە شەڕی گەریلاوە بە مەبەستی هاوکاریکردنی تورکیا.

پێشتریش سوپای تورکیا چەندین جار ئەو ناوچانەی کردووەتە ئامانج لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانیەوە، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال لە ئاسمانەوە کراونەتە ئامانج و شەهید کراون.

دوای ئەوەش بەرە بەیانی ئەمڕۆ هێرشیکی موشەکی کرایە سەر بنکەی سوپای تورکیا لە نەوچەی باشیک، هەرچەندە دەوترێت زیانیان بەرنەکەوتووە، بەڵام گروپێک بەناوی ئازادیخوازانی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە موشەکیە ڕاگەیاند و دەڵێن لە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.

ساڵی ڕابردوو تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە ئەنجامدا.  بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پەکەکە ڕایگەیاند تورکیا لە ئەنجامی بەرگری گەریلاکانیان ناچار بووە لە چەندین ناوچە پاشەکشە بکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button