ئەمڕۆ ئەمریکا ئەنجامی هێرشێکی گەورەی هێزەکانیان لە ئیدلب ئاشکرا دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی فەرماندەی کردە سەربازیەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی چالاکیەکی گەورەی هێزەکانیان لە سوریا ئاشکرا دەکات کە تیایدا کۆپتەرێکیان تەقاندووەتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا ماڵێكیان لەنێوان هەردوو شارۆچكەی (ئەتمە)‌و (دێر بلوت) لە پارێزگای ئیدلبی سوریا كردوەتە ئامانج ولەو هێرشەدا هێلی کۆپتەرێک بە هۆی ئەوەی کێشەی بۆ دروست بووە تەقێندراوەتەوە.

ئەو هێرشە هاو شێوەی هێرشەکەی سەر ئەبوبەکر بەغدادی بووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی میدیاکانی ئەمریکا ئەو هێرشە هاو شێوەی هێرشەکەی سەر ئەبوبەکر بەغدادی بووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە و بڕیارە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی فرانك ماكنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا وبەرپرسی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاشکرا بکات.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا  رایگەیاند، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت كە لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكادان تایبەت بە روبەڕووبونەوەی تیرۆر، ئەركەكەیان ئەنجامدا. ئەركێكی سەركەوتوو بوو، هیچ زیانێك لە ریزی هێزەكانی ئەمریكا نەبوو. هەركاتێك زانیاریمان بەردەست كەوت، قسەی زیاتر دەكەین.

لەرێگەی بڵندگۆوە قسەیان كردووە‌ و داوایان لە ژن و منداڵی ئەو شوینە کردووە دووربکەونەوە

بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە لە نزیکی ناوچەی شەرەکە بۆ میدیا ئەمریکیەکان هێزە ئەمریکیەکان لەرێگەی هێلیكۆیتەرەوە دابەزیون، ماڵێكیان لەنێوان هەردوو شارۆچكەی (ئەتمە)‌و (دێر بلوت) لە پارێزگای ئیدلب لەسوریا كردوەتە ئامانج.

هێزەكە لەرێگەی بڵندگۆوە قسەیان كردووە‌ و داوایان لە ژن و منداڵی ئەو شوینە کردووە دووربکەونەوە و هاوکات داواشیان لەو کەسانە کردووە کە خۆیان ڕادەست بکەن بەڵآم دوای دوو کاتژمێر لە چاوەڕوانی هێرشەکە دەستی پێکردووە باس لەوەش کراوە کە لە دەوروبەی 10 کەس کوژراون و کۆپتەرێکی ئەمریکیش تەقێندراوەتەوە.

جگە لە هێزی ئەمریکا هێزیتریش تیایدا بەشداربوون، شوێنەکەش نزیک بووە لەو شوێنەی ساڵی 2019ئەبوبەکر بەغدادی تیادا کوژرا

وۆڵستریت جۆرناڵ باسی لەوە کردووە کە تیرۆریستێک کراوەتە ئامانج و فڕۆکەی ئاباچی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هێلیکۆپتەر بەکار هاتووە، جگە لە هێزی ئەمریکا هێزیتریش تیایدا بەشداربوون، شوێنەکەش نزیک بووە لەو شوێنەی ساڵی 2019ئەبوبەکر بەغدادی تیادا کوژرا.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا لەو هێرشەدا هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی تەقیوەتەوە، بەڵام لە زاری سەرچاوەکانیانەوە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو هێلیکۆپتەرە بە هۆی ئەوەی کێشەی تێکەوتووە خۆیان تەقاندویانەتەوە و هیچ زیانێکی لەلایەن ئەو کەسانەوە لێنەدراوە.

پێگەی بی بیسی بڵاویکردەوە لەو هێرشەدا بەلایەنی کەمەوە 13 کەس کوژراون کە لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەبووە، وا چاوەڕوانیش دەکرێت کە ئەو شوێنە ماڵی جیهادییە بیانییەکان بێت کە پەیوەندیان بە ئەلقاعیدەوە هەیە.

بی بی سی لە زاری دانیشتوانی ئەتمە گواستویەتیەوە کە چەند هێلی کۆپتەرێک لە دەوروبەری کاتژمێر 10ی شەوی چوارشەممە نیشتونەتەوە و بیستویانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێرتەقە بووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ  ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لەوکاتەوەی هێرشەکەی دژی ئەبو بەکر بەغدادی لە تشرینی یەکەمی 2019 ئەنجامدرا.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button