بافڵ تاڵەبانی: ده‌مانه‌وێت نه‌بینه ھۆكار بۆ تێكدانی ماڵی كورد و ھێزه شیعییه‌كان و سونه‌كانیش

بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت نه‌بینه ھۆكار بۆ تێكدانی ماڵی كورد و ھێزه شیعییه‌كان و سونه‌كانیش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ھه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه كه له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازیكرد له ئێریك شوڤالییێ، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له عێراق و ئۆلیڤییه دێكۆتینی، كونسوڵی گشتی فەڕه‌نسا له ھه‌رێمی كوردستان.
لەو دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ھه‌رێم و ناوچه‌كه و ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م یه‌كڕیزی ماڵی كورد تاوتوێكرا و بۆچوونیان له‌باره‌وه خرایه‌ڕوو.
بافڵ تاڵه‌بانی له‌باره‌ی یه‌كڕیزی ماڵی كورد و یه‌ك وتاری سیاسی له به‌غداسڕایگەیاند “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌رۆشی یه‌كخستنی ریزه‌كانی كورد بوو، ھه‌موو ھه‌نگاوێكمان بۆ ئه‌وه بوو به یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ به‌غداد و ھێزه سیاسییه عێراقییه‌كان گفتوگۆ بكه‌ین و به یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی سیاسی كوردستانیی و نیشتمانیی بچینه گفتوگۆكانه‌وه و ھه‌ر ئه‌وه‌شمان كرد، به‌ڵام به داخه‌وه دواتر ئه‌م نییه‌ته تێكدرا و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌و یه‌كڕیزییه له باربرا”.
له‌باره‌ی قۆناغی ئێستای سیاسی و گفتوگۆكان و ھه‌نگاوه‌كان باسی لەوەشکرد “ده‌رفه‌ت ماوه تاوه‌كو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و شه‌راكه‌تی ھاوبه‌ش و نیشتمانیی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و كارا پێكبھێنرێت، كه ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی، ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری سیاسی نه‌ك لێكترازان و دۆخی وڵات به‌ره‌وه ئاینده‌یه‌كی نادیار و ئاڵۆزتر ببات”.
ئەوەشی وت کە حزبەکەی “په‌رۆشی پاراستنی ئه‌و كلتوری پێكه‌وه‌ژیان و ته‌وافقییه‌یه كه سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌كه‌ی داناوه و ده‌مانه‌وێت نه‌بینه ھۆكار بۆ تێكدانی ماڵی كورد و ھێزه شیعییه‌كان و سونه‌كانیش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ھه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه كه له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه”.