پێنج کەس لەهەرێم تووشی كۆرۆنای گۆڕاو بوون

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەو پێنج کەسەی گومانی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاویان لێدەكرا، ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەرێنی بووە و دەركەوتووە تووشبووی كۆرۆنای گۆڕاون.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی ژیانی ڕاگەیاندووە، ئەو پێنج تووشبووەی گومانی كۆرۆنای گۆڕاوییان لێدەكرا، ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف بووە و تووشبووی كۆرۆنای گۆڕاون، بەڵام تا ئێستا سەرچاوەی تووشبوونەكەیان نەدۆزراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە “پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە” ڕاشیگەیاند، کە وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان.

بە پێی زانیارییەکان پێنج تووشبووەکە لە هەولێرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button