گەنجێک لە کەلار بە بلۆک کوژرا

لڤین:
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند لەنزیک قەڵار شێروانەی کەلار تەرمی گەنجێک دۆزرایەوەکە بە بلۆک و بەردکوژراوە.
عەی جەمال قدوری ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع – م – غ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دۆزرایەوە کەبە بلۆک و بەرد کوژراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاند: بەوتەی کەسوکاری گەنجەکە لەدوێنی ئێوارەی سێ شەمەوە ماتۆرسکیلی پێ بووە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە.
ئەوەسی وتووە: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
Enter
Hawri

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button