ئەوەی لەسەر شانۆی عێراق دەگوزەرێ!؟

لەفەیسبوکی ئەبو بەکر هەڵەدنی وەرگیراوە
١/بابەتەکە گۆڕانکاریە لەهەژموندا جاران سورکردنەوە و کوڵاندنەکە لە مەتبەخی ئێرانیدا بوو ئێستا تورکیاو ئیمارات وهاوپەیمانەکانیانە.
هەتا هێزوحزبەکانی عێراق و کوردستان لەتەوقی بەبارمتەگیراوی دەرنەچن وملکەچ و وابەستەی هێزە هەرێمایەتیەکان بن هەمان تاس وحەمامە.
٢/ئەو هێزانەی کەئێستا بانگەشەی حکومەتی زۆرینە دەکەن،هەر ئەوان هۆکاری دۆخی خراپی عێراق وتەشەنەسەندنی گەندەڵی بوون لەڕابردوودا. کەعەقڵیەت ودونیابینیت نەگۆڕا بێت بەدڵنییاییەوە شکستەکان بەردەوام دەبن.
٣/هیچ هێزێک لەعێراق بەوانەی لای خۆشمانەوە دۆڕان قەبوڵ ناکەن لەبەر لاوازی کەلتووری دیموکراسی ونەبوونی دامودەزگای سەربەخۆی چاودێری.
٤/مادام هێز وحزبە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان چەک وپارەو دەزگای هەواڵگیریان بەدەستەوە بێت ئەواناسەقامگیری هەر بەردەوام دەبێت.
٥/لەهەمووی کارەساتبارتر دەوڵەتانی خۆرئاوا دیموکراسیان بۆعێراق و هەرێم ناوێت بەڵکو تەنها بۆ ووڵاتی خۆیانە لەڕابردوو وئێستاشدا مامەڵە وپشتیوانی لە ستەمکارترین دەسەڵات دەکەن،نموونە دەسەڵاتە چەتە گەریەکەی لای خۆمان کەوەک سەردەمی دەرەبەگایەتی هەر ئەوەندەی ماوە سمتانە و سورانەش لە خەڵک وەربگرن کە ڕۆژ بە ڕۆژ هاوڵاتی باری سەرشانی قورس وباجی زۆرو خزمەتگوزاریش کەم وهەر ڕۆژەی بەقەیرانێک بەرۆکی دەگرن….

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button