موراد قەرەیلان: لە کاتی شەڕی شەنگال مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی پەیامیان بۆ ناردین

موراد قەرەیلان ژمارەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا دەکات کە لە کاتی شەڕی داعش نێردراون بۆ باشوری وکردستان و دەڵێت مەسعوود بارزانی و مەسرور بارزانی پەیامیان بۆ ناردووە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلەتیکا موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەلی کوردستان (نەپەگە) باس لە وردەکاریەکانی چۆنیەتی ناردنی گەریلا بۆ شەنگال و مەخمور دەکات.

کەو دیدارەدا قەرەیلان دەڵێت: لە سەرەتای دەستێوەردانەکەمان لە شەنگال شاندێکی ئەمریکا بە چەند هەلیکۆپتەرێک هاتنە شەنگال و لەو شوێنەدا نیشتنەوە، کە هەڤاڵانی تیادا بوو. بەرپرسیاری شاندەکەی ئەمەریکا لەو کاتەدا لەگەڵ هەڤاڵ عەگید جڤیان چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

ئەو لە بارەی ئەو دیدارەوە دەڵێت: لە هەڤاڵ عەگیدیان پرسی “ئێوە یەکسەر و راستەوخۆ پەکەکەن، یان ناڕاستەوخۆ پەکەکەن؟” هەڤاڵ عەگید پێی وتن “ناراستەوخۆ چییە، ئێمە ڕاستەوخۆ پەکەکەین، ئێمە هێزی هەپەگەین”. شاندەکە لەوێ  ماوەی ٢-٣ کاتژمێرلە ژێر پاراستنی هەڤاڵان دا گەڕابوون و دوای ئەوە لە کۆپتەرەکانیان سەردەکەون و دەڕۆن. ئەوەی ئێمە تێیگەیشتین، ئەمریکا بڕیاری ئەوەی داوە، کە “ناتوانین پەیوەندیان پێوە بکەین” و هەرگیز شاندە ئەمریکیەکە نەگەڕانەوە.

قەرەیلان دەشڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانمان شەنگالیان کۆنترۆڵ کرد و گەلیان رەوانەی ڕۆژئاوا کرد، لەو کاتەدا بەڕێز مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی لە رێگەى پەیکەوە پرسیاریان لێکردین “ئایا بەڕاستی هێزتان لە شەنگالدا هەیە”؟ ئێمەش پێمان وت “بەڵێ، هێزمان لە شەنگال هەیە. ئێمە ئێستا خەڵکی ناوچەکە دەگوێزینەوە بۆ ڕۆژئاوا، ڕاستە، ئێمە هێزمان لە شەنگال هەیە” جارێکی تر لە ڕێگەی هەمان پەیکەوە پرسیاریان کرد “ئایا بە هێزەکانتان دەتوانن یارمەتی هێزەکانمان بدەن، کە لەگەڵ هێزەکانی ئێوەدا بپەڕنەوە بۆ شەنگال؟” ئێمە پێمان وتن: “بەڵێ دەبێت”. هەر خۆی دەستوەردانمان لە شەنگال ئەوە نەبوو، کە ئێمە بە تەنها بچینە ئەوێ و لەوێ شەڕ بکەین، لە راستیدا دوای ئەوەی بڕیارماندا دەستوەردان بکەین، دەمانخواست راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەبێت، ئێمە بازنەیەکی پەیوەندیمان هەبوو”.

ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاشکراشی دەکات: پەیوەندی لەگەڵ پارتی دروست نەکرا، بەڵام لەبەر ئەوەی دواتر تکایان کرد، ئێمەش پێمان وتن، “سەرچاو” و ئەوان هێزەکانی خۆیان ڕەوانە کرد. سەرەتا بەو شێوەیە پارتی هێزەکانی خۆی رەوانەى ڕۆژئاوا کرد، لە جزعە بۆ رۆژێک دوو رۆژ بوونە میوان. هێزێکە لە ژێر فەرماندەیی کەسێکدا بوو بە ناوی ئاشتی، کە ئەو کەسە هەندێک جار قسەی نەشیاو و سپڵەیانە لە دژی هێزەکانمان دەکات. من لەو بڕوایەدام، ئەوە هێزێک بوو، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و هەواڵگری بوو. لە دوایدا ئێمە ئەو هێزەمان گەیاندە چیای شەنگال.

ئەو باس لەوەش دەکات کە ۆێشمەرگە گەڕایەوە چیای شەنگال خەڵک ئەو دۆخەیان قبوڵ نەکرد و ویستیان دەستبەجێ هێرش بکەنە سەریان. بە بەرد و دار هەندێک هێرشیان کردە سەریان. هەرچۆنێک بێت هەڤاڵ عەگید، ڕێگریی لە هێرشی دانیشتوانی ناوچەکە کرد. ئەو هێزەی پارتی  لە شوێنێکی نزیک هێزەکانی ئێمە لە ژێر پاراستنی هێزەکانماندا جێگیربوون، بەڵام بەداخەوە ئەو کاتە بەرپرسانی پارتی دەیانوت، ” پەکەکە خەڵک هان دەدات” و ئەگەر بە فەرمیش نەبێت ئێمە بیستمان، کە لە ناو خۆیدا پڕوپاگەندەیەکی وەهایان دروستکردبوو.  زۆر هەڵە و نەشیاو و سپڵەیی بوو، کە وا بیربکەنەوە، کە لەو هەلومەرجەی شەڕدا ئێمە خەڵکیان لە دژ هان بدەین.

باس لەوەش دەکات “بە پاس هەڤاڵانمان نارد بۆ هەولێر و لەوێوە ڕەوانەی مەخمورمان کردن. هەروەها ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان لە رێگەى پیکابەوە ڕەوانەی کەرکوک کرد”.

وتیشی: ئێمە پێمان وابوو داعش بۆ لەناوبردنی تەواوەتیی باوەڕ و کۆمەڵگەی ئێزدی، دەتوانێت هێرش بکاتە سەر لالەش، بۆیە لەو کاتەدا بە پێشنیار و هاوکاری و پێکەوە کارکردنی هەڤاڵ زەکی شەنگالی هێزێکی باش، کە لیوایەک بوو، ناردمان بۆ لالەش. لە تەنیشت لالەش نیشتەجێ بوون.

دەشڵێت: لیوایەکمان نارد بۆ پاراستنی دهۆک. ئەم هێزەشمان نەک لە ناوەندی دهۆک، بەڵکو لە لووتکەی دوای شارەکە جێگیر بوون.  لەو کاتەدا وتمان، ئەگەر هەڤاڵان بچنە ناو شارەکە، لەوانەیە خەڵک نیگەران بن و زیاتر تووشی تر و دڵەڕاوکێ بن، لەو کاتەدا هەڤاڵانمان ئەو رێنماییەیان پێدرا، کە لە چیاکان دا جێگیر بن، بەڵام ئەگەر داعش ڕوو لە شێخان بکات و لە شێخانەوە بەرەو دهۆک بجوڵێت، ئەوا دەبێت راستەوخۆ دەبێتە داببەزنە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆدان و بەرەنگاری. هەر لەو کاتەدا لیوایەکی ترمان نارد بۆ مەخمور و لیوایەکیشمان نارد بۆ کەرکوک.

ئەوەش ئاشکرا دەکات کە لەو کاتەدا “ئێمە بۆ پاراستنی باشوور هێزێکی پێکهاتوو لە ٤ لیوامان ئەرکدار کرد. ئێمە سەرەتا دوو لیوامان بۆ شەنگال نارد، دواتریش بەپێی پێویست هێزیشمان بۆ زیاد دەکرد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button