دادگای فیدڕاڵی لە بارەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری نەدا

لڤین:
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی داواكاری بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخست.
میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەوە بڵاویان کردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاردانی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه دواخست.
دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبونەوەی کرد و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دواخرا بۆ دوو ڕۆژی دیکە.