داھاتی نەوتی عێراق بەرزبۆیەوە

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عیراقرایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە و داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە هه‌شت ملیار دۆلار بووه‌.

وەزارەتی نەوتی عیراق، راپۆرتی  مانگی رابردووی بڵوکردەوە و دەڵێت “بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق-سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی رابردوودا گەیشتە 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە هه‌شت ملیار و 27 ملیۆن دۆلار”.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وەزارەتی نەوتی عیراق “تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 96 ملیۆن و 430 هەزار و 596 بەرمیل، هاوکات هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا گەیشتە دوو ملیۆن و 545 هەزار و 656 بەرمیل”.

وەزارەتەکە باسی له‌وه‌شكردووه‌ “هەناردەی رۆژانەی نەوتی خاو لە عیراق مانگی رابردوو گەیشتە سێ ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتەش بە زیاتر لە 83 دۆلار و24 سەنت فرۆشراوه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button