به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێك به‌چوار ساڵ زیندانیكردن سزادرا

لڤین:
دادگای تاوانه‌كان له به‌غداد سزای زیندانیكردن‌و پێبژاردنی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیكردن له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا؛ بۆ به‌رپرسی پێشووی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق ده‌ركرد.
شاكر عه‌زیز شه‌بیب زاملی, به‌رپرسی پێشووی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراقی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كان له به‌غدادوه تۆمه‌تباركرابوو به گه‌نده‌ڵیكردن و پاره‌خواردن له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری به‌غداد, پاش چه‌ندین دانیشتنی دادگایی, دواجار دادگا تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر تۆمه‌تباردا ساغكرده‌وه.
دادگای تاوانه‌كانی به‌غداد سزای چوار ساڵ زیندانیكردن‌و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركرد و ساغیكردوه‌ته‌وه كه شاكر عه‌زیز له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی (ئه‌ستێره‌ی به‌غداد) گه‌نده‌ڵی كردووه‌و پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی به‌كارهێناوه.