بڕیاری تاپۆکردنی بەشێک لە خانوەکانی قەزای دوکان دەرچوو

لڤین:
سهرۆكایەتی شارهوانیى قهزاى دوكان ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر و سەڕەڕای بوونی کێشەی یاسایی و هونەری و کۆمەڵایەتی توانرا بڕیارى تاپۆكردنى خانوهكانى گهڕهكى چهوهسپى لە قەزاکە بگاته كۆتایی و هاوڵاتیان دەتوانن داوا بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەش بکەن.
سهرۆكایەتی شارهوانیى قهزاى دوكان ڕایگەیاند “دوابەدوای بەدواداچوونی مەیدانی لەئێستادا نەخشەی گەڕەکی چەوەسپی کە ناسراوە بەمقلع و شیوی سلێمان بەگ، سەرجەم كارە ھونەریەكانی پلەی کۆتایی وەرگرتووە لە شارەوانی دوکان و نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی سلێمانی و تێبینەرایەتی تۆماركردنی خانوبەرەی دوکان.”
ئاماژەی بەوەشکردووە “لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كاری ووردبینی كردنی تەواو دەبێت و هاووڵاتیانی ئەو سنورە دەتوانن داوا پێش کەش بکەن بەلیژنەی باڵا بۆ تۆمارکردنی خانوەکانیان.”