وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی: یەكێتی دوو سێ كاندیدی هەیە بۆ سەرۆک کۆمار

لڤین:

وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی رایەیاند، گەرەنتیمان لە سەدر وەرگرتووە بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، وە هەمووشمان دەزانین کاریگەری موقتەدا سەدر چیە لەسەر کوتلەی سەدری.  

 ڤیان دەخیل لە دیدارێکدا لەگەل دەنگی ئەمریکا وتی: یەکێتی دوو- سێ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە، کە بریتین لە د. بەرهەم ساڵح، د. لەتیف ڕەشید، هەروەها حاکم ڕزگار کە ئەویش لەسەر یەکێتی حسابە و مەیلی یەکێتی هەیە، بەڵام ئێمە متمانەمان هەیە بە کاندیدی خۆمان و بەردەوام دەبین 

 ئێمە پێشتر زۆر هەوڵمان دا کە هەموو لایەنە کوردییەکان بە یەکڕیزی لە بەغداد بن، بەڵام هەندێک لایەن لەگەڵ ئەوە نەبوون، ئەمەش بە تەنها باسی یەکێتی نیـیە، یەکێتی و هەتا هەندێک لایەنی تریش.

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی وتیشی: قائانی باسی پۆستی سەرۆک کۆمار و کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی نەکردووە، ئەوەندەی کە باسکرا لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئەوەیە کە ئێستا دۆخی شیعە با ئاڕاستەیەکی خراپدا دەڕوات ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات ئەوا ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر شەقامی شیعە، بۆیە داوا لە جەنابی سەرۆک کرا کە دەستپێشخەریەکی لەو جۆرەی هەبێت بەو پێیەی سەرکردەیەکی حەکیمە و هەمووان گوێی لێدەگرن.

ئاشکراشی کرد: خۆی ئەسڵەن جەنابی سەرۆک پێشتر دەیویست دەستپێشخەری وا بکات، بۆیە بە هیچ جۆرێک باسی کشانەوەی کاندیدەکەمان نەکراوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، یاخود کۆماری ئیسلامی فشارێکی لەو جۆرە بکات کە دەبێت پارتی چی بکات یا نا، بەڵکو تەنها داوا لە جەنابی سەرۆک کرا بۆ ئەو دەستپێشخەرییە چونکە ئێستا دەتوانین بڵێین گەورەترین و کاریگەرترین سەرۆکە لە عێراق و ناوچەکە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button