یەکێک لەو کەسانەی پارەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان بردبوو لە زیندانێکی دهۆک گیانی لەدەستدا

لڤین:

یەکێک لەو کەسانەی بە هۆی بردنی پارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شارەوە دەستگیرکرابوو لە زیندانی دهۆک گیانی لەدەستدا. 

سەرکەل ڕزگار، یەکێک لەو کەسانەی بە تاوانی بردنی پارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو ئەمڕۆ لە زیندانێکی دهۆک گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە خزمەکانی ئەو گەنجە کە خەڵکی ناوچەی هەورامانە بە لڤین پرێسی وت: پێمانوتراوە کە خۆی خنکاندووە، بەڵام ئێمە گومانمان هەیە لەوەی خۆی خنکاندبێت.

لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩  لە كاتی گواستنەوەی پارەی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە بانكەوە بۆ نەخۆشخانەكە، بڕی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار لەلایەن باندێكەوە فڕێندرا.

دوای نزیکەی سڵێک لە دەستگیرکردنی باندەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دادگای سلێمانی لەسەر ئەو دۆسیەیە شەش كەسی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزادا و سێ کەسیش لەوانە کە بە هۆی لێبودنی گشتیەوە پێشتر ئازادکرابوون سزا کۆنەکانیان بۆ نوێ کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button