ترۆپکی کوردایەتی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی هونەر تۆفیق
حیزبە عەقائیدیەکان لە ترۆپکدا فەشەلەکەیان دەردەکەوێت. ترۆپکی عروبە کە لە حیزبی بەعس و کەسی سەدام حسەیندا بەرجەستەببوو جەنگە دۆڕاوەکانیان بوو. ترۆپکی کوردایەتیش لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانیدا بەرجەستەبووە .
هەرکاتێک عروبە یان کوردایەتی وەک دوو ڕێبازی سەربەیەک سەرچاوەی ئایدیۆلۆژی فەشەلەکەیان دەردەکەوێت، لادان لە ڕێبازەکە و مەسەلەی تەحریفیەت دەخەنەوە ناوباسەوە .
کوردایەتی وەک عروبە ، بەهەر بارێکدا تەحریف و تەنحیف بکرێت هەر دەگاتەوە بە شکست و فەشەل ، چونکە فیکرەکە خۆی لەسەرچاوەکەوە بە فەشەلدا هاتووە. بۆیە هەتا بیری سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کوردی لەو ڕێبازە شکست خواردووە جودا نەکرێتەوە و لێکی دانەبڕین، ڕووبەڕووی فەشەل و کارەساتی زیاتر و گەورەتردەبینەوە. گەورەتر و زیاتر لەوەی سەدام حسەین و ڕێبازی عروبەکەی بەسەر عێراق و عەرەبدا هێنای، سەرانی کوردایەتیش بەسەر کورد و نیشتمانەکەیدا دێنن .