قوباد تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكان بپارێزین نەك روبەروی مەترسییان بكەینەوە

لڤین:
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال،لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەرژەوەندییە باڵاكان بپارێزین نەك رووبەرووی مەترسییان بكەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی تاكەكەسی.
بەبۆنەی ڕۆژی یەكی شوبات،قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: یەکی شوبات مێژوویەكیتری تری زامداری گەلەكەمانە كە بەكردەوەیەكی قێزەوون، بەدەستی تیرۆریستان ئەنجامدرا و بەداخەوە بووە ھۆی شەھیدبوون و بریندار بوونی ژمارەیەك لە ھەڵگرانی پەیامی ئاشتی وجەژنە پیرۆزە.
تاڵەبانی دەشڵێت: تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ھاوڵاتیانمان. بۆیە دەبێت ھەموومان بەئاگاتر بین و باشتر لێكدانەوە بكەین بۆ رووداو و پێشھاتەكان تاوەكو زیانمەند نەبین و بەرژەوەندییە باڵاكان بپارێزین نەك رووبەرووی مەترسییان بكەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی تاكەكەسی.