لەمەودوا وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی هەولێر دەکرێتە پارە

لڤین:
وەزارەتی شارەوانی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ لەمەودوا  هەر کەسێک لەسەر شەقامەکانی نێو شاری هەولێر ئۆتۆمبێل رابگرێت کرێی لێوەردەگیرێت. 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، وەزارەتی شارەوانی لە ساڵی 2017ـەوە بۆ بەکرێدانی شەقامەکانی شاری هەولێت گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک بە ناوی (کۆریدۆر) کردووە.
هەرچەندە تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، بەڵام بڕیارە بەم زوانە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت و بۆ هەر کاتژمێرێک وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی شاری هەولێر بڕی 1000 دینار وەردەگیرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە کە هۆتێل و شوێنە بازرگانییەکان، دەتوانن مانگانە بە بڕی 150 هەزار دینار بدەن و بەردەمی دوکان و شوێنیکانیان بەکرێی بگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button