وەزارەتی پەروەردە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند،خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر .

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت: لە ئێستاشدا ئامارەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسی (کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزیدایە.

وەزارەتەکە سێ بڕیار بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕدەگەیەنێت:

١- بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر .
٢- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
٣- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری ١٠ی ٢ی ٢٠٢٢.

وەزارەتی پەروەردە
٣١ی ١ی ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button