شەش ئەندامی خێزانێک لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا بونە قوربانی

 لڤین:

هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک لەجۆری نیسان سەنی لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان— وارماوا نزیک گوندی قاشتی کە خێزانێکی شەش کەسی تێدابووە گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئەندامانى خێزانەکە باوک و دایک و کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان گیانیان لەدەستداوەو دوو کوڕو کچێکیشیان برینداربوون و گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانەو تەرمی قوربانیەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کران.

هاتووچۆی دەربەندیخان روونیکردوەتەوە کە پاش چارەسەری پێویستی بریندارەکان لەبەر سەختی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کران بۆ چارەسەری زیاتر

هەروەها  قوربانیەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتوی شاری کەلارن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button