هەسەدە ئاماری ڕوبەڕوبونەوەکانی حەسەکەی ڕاگەیاند

لڤین:

ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەانی حەسەکەی ئاشکرا کردو ڕایگەیاند لەو شەڕەدا ١٢١شەڕڤان و هاوڵاتی و پاسەوانی بەندیخانەکە شەهیدبوون.

فەرماندەیی هەسەدە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە کۆتاییهاتنی هێرشی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سەناعە لەحەسەکە رادەگەیەنن و دڵنیان لەوەی کە هێرشەکە تەنها پلانێکی ناوخۆیی نەبووە، بەڵکو هێرشێکی فراوان بو بەبەشداری هێزی هەرێمی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.

هەسەدە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەکرد بە گوێرەی ئەو بەڵگەو دانپێدانانانەی وەریانگرتووە ئامانجەکە تەنها فڕاندنی زیندانیەکان نەبووە بەڵکو لەدوای ئەو هێرشە پیلانیان بووە هێرش بکەنە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمەکە.

بەگوێرەی ئامارەکانی هەسەدە بڵاویکردەوە لەنێو شەهیدەکاندا ٧٧ کەس کە کارمەند و پاسەوانی زیندانەکانیان  شەهیدبوون لە شەڕ و پێکدادانەکانی دەرەوەی زیندان کە حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو 40 شەڕڤان شەهید بوون چوار هاوڵاتیش شەهید بوون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەو ڕوبەڕوبونەوانەدا ژمارەی ئەو چەکداراناەی داعش کە کوژراون ٣٧٤ کەس بووە، ئاماژەی بەوەکرد هەڵەمەتەکەیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش لە دێرەزوور و ڕەقە و ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەکەن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button