ئەبوبەکر کاروانی وەڵامی ئەو کادرانەی یەکگرتوو دەداتەوە تەشیھریان پێکردووە

لڤین:

ئەبوبەکر کاروانی، وەڵامی ئەو کادرانەی یەکگرتووی ئیسلامی دەداتەوە کە “تەشیھریان بە کەسێتی” کردووە و دەڵێت: “لە یەکتر تێنەگەیشتنێك لە ئارادایە، دەنا بڕواناکەم  پەروەردەیەك کە یەکگرتووەکان ئیدیعای دەکەن، ڕێگەی بدایە، بیانگەیاندایەتە ئەو ئاستە”.

لەسەر نوسینێکی پێشتری کە لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردبوەوە لە ژێر ناونیشانی (ئایە کۆنگرەی کۆمەڵ، یەکگرتوو بەرەو داخرانی زیاتر دەبات؟) ژمارەیەک کادری یەکگرتوو “تەشهیر بە کەسێتی” ئەبوبەکر کاروانی، نوسەر و ڕۆشنبیر، دەکەن.

ئەبوبەکر کاروانی، لەنوێترین نوسینیدا، وەڵامی ئەو کادرانە دەدداتەوە کە “تەشیھریان بە کەسێتی” کردووە و دەڵێت: ھەموو ھەوڵێك بۆ گۆڕانکاری و راشکاوو راستگۆبوون لەگەڵ خۆو بەرامبەردا، بە درێژایی مێژووو، لەسەر ئاستی پێغەمبەرانیشدا (د.خ) باج و ئازاردانی تایبەت بەخۆی ھەبووە.

دەشڵێت: “گەردنی ھەموو ئەو بەڕێزانە ئازاد بێت، کە زۆرینەو نزیکەی (٣٠)یان یەکگرتوو بوون، لەسەر پۆستی رابردوومان، قسەی توندی تا ئاستی تەشیھریان بە کەسێتی ئێمە وتبوو! دڵنیام لە یەکتر تێنەگەیشتنێك لە ئارادایە، دەنا بڕواناکەم  پەروەردەیەك کە یەکگرتووەکان ئیدیعای دەکەن، ڕێگەی بدایە، بیانگەیاندایەتە ئەو ئاستە.”

دەقی نوسینەکەی کاروانی:

بۆ برا یەکگرتووە توڕەکانمان

ھەموو ھەوڵێك بۆ گۆڕانکاری و راشکاوو راستگۆبوون لەگەڵ خۆو بەرامبەردا، بە درێژایی مێژووو، لەسەر ئاستی پێغەمبەرانیشدا(د.خ) باج و ئازاردانی تایبەت بەخۆی ھەبووە. ئەوەی ملی ئەو رێگایەش دەگرێت، دەبێت تێگەیشتنی بۆ ئەم راستیە ھەبێت. کە دووچاریشی دەبێت، لای سەیر نەبێت، تا  ئەوپەڕی کە دەشتوانێت، گرنگە دان بەخۆیدا بگرێت و ھەوڵبدات، بەشێوەیەکی گشتی، بەتایبەتیش، بەرامبەر خەڵکە گشتییەکە، سینەفراوان بێت.  دڵنیاش بێت لەوەی، بەشێ لەوانەی ئەمڕۆ وەك پێویست لێی تێناگەن و گومانی خراپی پێ دەبەن، سبەی دەبنە تێکۆشەرێکی ھاوڕێبازی.

ھەر لەم ڕوانگەوە، گەردنی ھەموو ئەو بەڕێزانە ئازاد بێت، کە زۆرینەو نزیکەی (٣٠)یان یەکگرتوو بوون، لەسەر پۆستی رابردوومان، قسەی توندی تا ئاستی تەشیھریان بە کەسێتی ئێمە وتبوو! دڵنیام لە یەکتر تێنەگەیشتنێك لە ئارادایە، دەنا بڕواناکەم  پەروەردەیەك کە یەکگرتووەکان ئیدیعای دەکەن، ڕێگەی بدایە، بیانگەیاندایەتە ئەو ئاستە.

بۆ بیر ھێنانەوەی برا یەکگرتووە تورەکانیشمان، دادپەروەری و ئازادی و برایەتی، سێ دروشمە ناوەندییەکەی یەکگرتوون، بۆیە ئەرکی ھەموو ئەندامێکی یەکگرتووە لە؛ داوەری و حوکمداندا دادپەروەر، بڕوای بە ئازادی بەرامبەر ھەبێت و ئەو ماف و ڕێزەی برایەتیش داوای دەکات، لە مامەڵەو قسەو گوفتاریدا، لە بیر نەکات.

دووبارە ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان. ھیوادارم لە ئایندەدا دەرفەت ھەبێت، لە نزیکەوە بەیەك بگەین، بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی ھێمن لەسەر بۆچوونە جیاوازەکان بکەین و زۆرتر لەیەکتری حاڵی ببین و پێکەوەش خزمەت بە ئامانجە ھاوبەشەکان بکەین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button