سەرکردایەتی یەکێتی کۆ دەبێتەوە دواتر بافڵ تاڵەبانی دەگەڕێتەوە بەغداد

لڤین:

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەنێویاندا پرسی سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبێتەوە و بافڵ تاڵيبانی دەچێتەوە بەغداد.

ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆ دەبێتەوە و  لەبارەی سەردان و دانووستانەكانی هەفتەی رابردووی شاندی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەبەغداد لەبارەی پرسی سەرۆك كۆمار گفتوگۆ دەكرێت.

بڕیارە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت، هەرچەندە بەشداری کردنی سەرۆک کۆمار پێدەچیت لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە یەکێتی بە لڤین پرێسی ڕاگەیاند، دوای کۆبونەوەکە بافڵ تاڵەبانی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد بە ئامانجی سەرخستنی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button