ئەمریکا: یارمەتی هەسەدە دەدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش

لڤین: 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێشتا هەڕەشەی داعش لە سووریا و عێراق ماوە و واشنتنیش یارمەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدات بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیاند، کاری ئەوان لە سووریا سنوردارە بە روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی داعش و یارمەتیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆئەوەی بتوانن روبەڕووی ئەو هەڕەشەیە ببنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتیشی، دۆخی سووریا ئێستاش شڵەژاوە و کەسیش نایەوێت لەوە زیاتر بشڵەژێت و تێکبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button