سەدر پەیامێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی نەجەف بڵاوکردەوە

لڤین:
دوای کۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی لە حەنانەی نەجەف، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای وەستانی تیرۆر دەکات.
موقتەدا سەدر دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، “بوەستن لە تیرۆر و توندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکان، چونکە ئێمە تائێستاش پێداگرین لەسەر حکومەتی زۆرینە”.
سەدر لە پەیامەکەیدا جارێکی دیکە پێداگری کردووە لە حکومەتی زۆرینە و پێشوازی کردووە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی.
دوای کۆبونەوەکەش هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلیان کرد.