کۆبونەوەکەی حەنانە کۆتایی هات

لڤین:
کۆبونەوەی سەدر و حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی کۆتایی هات و، وتەبێژی پاتیش ڕایگەیاند دەستپێشخەریەکەی بەرزانی پەیوەندی بە پرسی سەرۆک کۆمارەوە نییە.
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی نێوان موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێشخەریەکەی مەسعود بارزانیەوە لە حەنانەی نەجەف کۆتایی هات.
هاوکات هەر ئەمڕۆ مەحمود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەى بارزانى بۆ داواکردنە لەموقتەدا سەدر بۆ ئەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بەشدارى حکومەتى داهاتوو بکەن و پەیوەندى بە پرسی سەرۆک کۆمارەوە نییە.