وەزیری کارەبا: لەئێستادا کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیادیکردوە

لڤین:

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە، لەئێستادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیادیکردووە.

کەمال محەمەد ساڵح، بە میدیاکانی راگەیاند، لەئیستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لەکوردستان 3700 مێگاواتە و لەماوەی رابردودا بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و پێدانی کارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان، ناچاربوین ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکەنەوە و ئەو بڕیارەش تا کۆتایی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

وەزیری کارەبا وتیشی: دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا، بەجۆرێک بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیادیکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button