حەلبوسی: کاتی دەستێوەردانی دەرەکی لەپێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆتایی هات

لڤین:
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ڕاسپاردنی لەلایەن مەسعود بارزانیەوە بۆ ئەوەی بچێتە حەنانەی نەجەف پەیامێکی بڵاوکردەوە.
محەمەد حەلبوسی، لە تویتێکدا دەڵێت: کاتی دەستێوەردانی دەرەکی لەپێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆتایی هات و ئەمڕۆ شاخ و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەف دەجوڵێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنەی نوێنەرا ئەوەی وتووە “شەرەفمەندترین گفتوگۆکانی حکومەتێکی نیشتمانی تەواوی عێراقە نە خۆرهەڵات و نەڕۆژئاوایی”.