45 ئەندامی پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

لڤین:
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەنێو پەرلەمانتارانی ئێران بەرزبوویەوە و 45 پەرلەمانتار توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نێو پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەدا هاوکات تا ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەدراوە.
ئەگەرچی 45 پەرلەمانتار بە فەرمی توشبوونیان بە کۆرۆنا راگەیەندراوە بەڵام وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سێ کاتدا دانیشتنی گشتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.