نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی گەیشتنە نەجەف

لڤین: 

بە بڕیاری سەرۆکی پارتی هەریەکە لە حەلبوسی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری نەجەف و بڕیارە لەگەڵ سەدر کۆ ببنەوە. 

دوای کۆبونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، بەیانی ئەمرۆ بارزانی ڕایگەیاند کە دەستپیشخەریەکی خستووەتە ڕوو بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی.

لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتیدا ئاماژە بەوەکرابوو کە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم سەردانی سەدر دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی گەیشتنە نەجەف، بۆ کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button