مەسعود بارزانی: دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو

 لڤین:

سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، پێشنیاری كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و ڕاوێژ لەسەر گرفتەکانی پرۆسەی سیایس بکەن. 

مەسعود بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو”.

سەرۆکی پارتی دەسڵێت: لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتوشیەتی: هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button