ئەردۆغان چوار وەزیری حکومەتەکەی دەگۆڕێت

لڤین:
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە ئەردۆغان دەیەوێت چوار وەزیری حکومەتەکەی بگۆڕێت کە لەنێویاندا وەزیری دەرەوە هەیە.
ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی بڵاویکردەوە گفتوگۆی گۆڕانکاری لە نێو کابینەی حکومەتی تورکیادا هەیە کە ئەردۆغان دەیەوێت چوار وەزیری حکومەت بگۆڕێت و شوێنگرەوەی مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی وڵآتەکەش دیاری کراوە کە وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن بۆ شوێنگرتنەوەی پاڵێوراوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە هەریەکە لە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوە و محەمەد نوری ئەرسۆی، وەزیری گەشتوگوزار و فەخردین کۆجا وەزیری تەندروستی و بەکر پاکدمیرل، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئەو وەزیرانەن کە گفتوگۆ لەسەر گۆڕینیان هەیە.