ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا

لڤین:
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی ئیسانی ئاوارەکانی شەنگال لە ناحییەی باعەدرێ لە قەزای شێخان کەوتەوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە ران.
کاروان زەکی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک راگەیاند: بەهۆی ئاگرەکەوە دوو خێمەی ئاوارەکان سوتاوە و لە ئەنجامیشدا کچیکی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستداوە سێکەسی دیکەش بە هۆی ئاگرەکەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراوە.
راشیگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا بووە و بەڵام تا ئێستا ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی ئاشکرا نەکراوە.