وەزارەتی ئەوقاف و پەرلەمانتارێک لە سەر دروستکردنی مزگەوت وەڵامی یەکتری دەدەنەوە

لڤین:
پەرلەمانتارێک ئاشکرای کردبوو کە تا ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ مزگه‌وتێكی دروست نه‌كردوه، لە بەرامبەردا وەزارەتەکەش ڕایگەیاند، ساڵی ۲٠۲۱ بڕی ( ٢ ) ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی ئایینی خەرجکراوە.
ڕوپاک ئەحمەد دوێنێ ڕایگەیاند: ته‌نها داهاتی ئه‌و زه‌وی و موڵکانه‌ی وه‌قف كراون بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یه‌ك میار و ٨٠٠ ملیۆن دیناره، ساڵانه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داهاتێكی زۆر له‌م زه‌ویانه وه‌رده‌گرێت به‌لام ئاماده‌نیه یه‌ك مزگه‌وت دروست بكات ته‌نانه‌ت گرفت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش دروست ده‌كات كه نیازی دروستكردنی مزگه‌وتیان هه‌یه.
لەبەرامبەردا ئەمڕۆ راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕوکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا دەڵێت: دەربارەی داھاتی وەقفی موڵکەکان ، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لەخەزێنەی حکومەت کەپێ ی دەوترێ سندوقی (الامانات )و پارێزراوە بەپێ ی ( مەرجی واقف) و ھەروەھا پاڵپشت بە یاسایی ژمارە( ١١) ی ساڵی ٢٠٠٧ برگەی ( ٤ ) کەلە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە.
وەزارەتەکە ئەوەشی وتووە: حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبوودجەی گشتی ساڵانەدا زۆر لەم بڕەی ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی پێداوە بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی خەرجکردووە، هەر بۆنمونە ساڵی ۲٠۲۱ بڕی ( ٢ ) ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆئەم مەبەستە خەرجکراوە کەزیاترە لەداھاتی کۆی گشتی موڵکە وەقفیەکانی وەزارەت.