سەرۆكی ئیسرائیل سەردانی ئیماراتی کرد

لڤین:
سەرۆك كۆماری ئیسرائیل بۆ یەكەمجار، ئەمڕۆ سەردانی ئیماراتی عەرەبی كرد ئەوەش بە سەردانێکی مێژووی دادەنرێت کە پێشتر ڕووینەداوە.
ئیسحاق هرتزوگ، ئەمڕۆ سەردانی ئیماراتی عەرەبی کرد و ئەوەش بە سەردانێکی مێژووی دەزاندرێت کە سەرۆک کۆماری ئیسرائیل سەردانی ئەو وڵآتەی کردبێت.
مانگی رابردوو نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، ئەوەش دوای ئەوەهات کە ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ئاسایی کردەوە.