ئەدهەم بارزانی وەڵامی هێرشی پەیجەكانی پارتی دەداتەوە

لڤین: دوای ئەوەی شەوی پێشوو ئەدهەم بارزانی، پەیامێكی كورتی بڵاوكردەوە و تیایدا هیوای خواست كە سزادراوەكانی بادینان بە خێزانەكیان شادببنەوە، ئەمڕۆش وەڵامی هێرشی میدیاكانی پارتی دەداتەوە.

دەهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، نوسینێكی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بە نوسینەكەی شەوی پێشووی كردووە كە لەبارەی سزادراوانی بادینان بڵاوی كردوووەتەوە، دەشڵیت “من وشەی هیوادارم بە كار هێناوەكە پێداچونەوەیەك بكرێت، وشەی هیوادارم نە دەستتێوەردانە نە ئەمرە ونە فەرزە”.

نوسینەكەی ئەدهەم بارزانی وەڵامی نوسینێكە كە پەیجەكانی پارتی بڵاویان كردووەتەوە ئەو دەقی ئەو نوسینەشی بە وێنەی پەیجێكی پارتیەوە بڵاوكردووەتەوە و دەشڵێت “ئێستاش دەڵێم هیوام وایە كە یەك زیندانیش لە زیندانەكانی وڵاتی من دا نەمێنێ”.

ئەدهەم بارزانی لەگەڵ وەڵامەكەی خۆیدا ئەو نوسینەشی بڵاوكردووەتەوە كە تیادا هاتووە “جەنابی شێخ تۆ هەڵگری پاشناوێكی كە تێیدا بەرەی چەواشەكاری و بەرەی رەدووكەوتنی قەڵەباڵخی تۆری سیخوری ئێران نیە”.

ئەو نوسینەی رەخنەی لە ئەدهەم بارزانی گرتووە باسی لەوە كردووە كە قسەكردنی لەسەر ەو دۆسیەسیە لە كاتێكدایە كە بڕیاری كۆتایی لە دادگا لەبارەیوە نەدراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لە رۆژی 10ی مانگ مەسرور برزانی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینان وتی سیخوڕبوون و هەوڵی تەقاندنەوەی بارەگای وڵاتانیان لە هەرێمداوە، دواتر لە رۆژی 16ی مانگ دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش شاڵ زیندانی بۆ هەریەكە لە پێنج دەستگیركراو دەركرد.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button