ئەو ئەفسەرەی کوژرا و پرسەکەی شەقامەکانی نیویۆرکی داخست

جەیسن ریڤێرا، پۆلیسێکی نوێ بوو لە پۆلیسی NYPD لە نیویۆرک هەفتەی ڕابردووتر لە کاتی ئەرکدا لەلایەن تۆمەتبارێکی کەیسی توندوتیژی خێزانیەوە تەقەی لێ دەکرێت و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، پۆلیسی شارەکە بە مەراسیمێکی گەورە ماڵئاواییان لە تەرمەکەی کرد.

ڕیڤێرا و هاوکارەکەی لە لایەن لاشاون مک نیلی تەمەن 47 ساڵەوە تەقەیان لێ کرا، ئەوەش پاش وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکی ناوخۆیی لە ناوچەی هارلم ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردووتر بوو کە ئەو کەسە تەقەی لێکردن دوو پۆلیسەکە یەکیان بە سەختی بریندار بوو ئەوەی دیکەیان گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی NYPD دەزگای یاسای سەرەتاییە لە ناو شاری نیویۆرکی ئەمریکا و یەکێکە لە کۆنترین بەشەکانی پۆلیس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پۆلیسی گواستنەوە و خانووبەرە و خزمەتگوزاری فریاکەوتن، کەی 9، ئێشکگری بەندەر، پشتگیری ئاسمانی، تاقمی بۆمب، دژە تیرۆر، هەواڵگری تاوانکار، تاوانی دژە ڕێکخراو، ماددە هۆشبەرەکان، گواستنەوەی گشتی، یەکەی نیشتەجێبوونی گشتی و توندوتیژی خێزانی لە خۆی دەگرێت.

دوای ئەوەی یەکەکەی پۆلیس ئاگادار دەکرێنەوە لە حاڵەتێکی توندوتیژی خێزانی دوو پۆلیسەکە دەچنە شووێنی ڕووداوەکە، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی لاشاون مک نیلی تەمەن 47 ساڵ تەقەیان لێ دەکرێت کە دەمانچەیەکی  کڵۆکی پێبووە کە 40 فیشەکی خواردووە و بە نایاسایی کڕیویەتی.

دوای گیان لەدەستدانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 28ی کانونی دووەم لە مەراسیمێکی گەورەدا کە هەزاران ئەفسەری پۆلیس شەقامی پێنجەمیان داخست و بەشداری پرسەی ئەفسەر جەیسن ریڤێرا لە کەنیسەی سەینت پاتریک بوون.

ڕیڤێرا، تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای گیان لەدەستدانی پلەکەی وەک ڕێزلێنانێک بەرزکرایەوە و هاوڕێ بریندارەکەیشی بە گوێرەی میدیاکانی ئەمریکا تەندروستی بەرەو باشتر بوون دەچێت کە فیشەک بەر سەری کەوتبوو.

تۆمەتبارەکەش کە ئەفسەرەکەی پۆلیسی کوشتبوو بە وتەی پۆلیس پێشینەی تاوانی هەبووە چوار جاری دیکە دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی بریندار بوو گیانی لەدەستدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button