ڤیان دەخیل: جگە لەو لایەنانەی ڕێککەوتنمان لەگەڵیان هەیە تێگەیشتمان لەگەڵ ژمارەیەک کوتلەی دیکە هەیە

لڤین: 

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: جگە لەو لایەنانەی پێشتر پارتی رێكکەوتن یان هاوپەیمانیی لەگەڵیان هەبووە، ژمارەیەك لایەن‌ و كوتلەی دیكەی پەرلەمانی لەگەڵ پارتی تێگەیشتنیان هەیە.

ڤیان دەخیل لە لێدوانێکدا بە سایتی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند، دانوستانەكانی شاندی پارتی‌و لایەنە عێراقییەكان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە.

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: دەنگی پێویست بۆ كاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆمار مسۆگەر كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button