سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

لڤین:
ڕێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لایەنی دەڵێت، بەرژەوەندییەکانی گەل مەکەنە ئامانج، گەل و نیشتمان هێڵی سوورن.
موقتەدا سەدر بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێک دیاری بکات لە تویتەری خۆی نووسراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا دەڵێت ”بەرژەوەندیەکانی گەل مەکەنە ئامانج، گەل و نیشتیمان هێڵی سورن”.
سەدر ئەو پەیامەی بە قەڵومی سوور نوسیوە و لە کۆتایشدا وتویەتی “لەگەڵ هاوبەشەکانمان بەردەوام دەبین لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی”.