ئەوقافی كۆیه: ده‌نگێكی نه‌شاز له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه هاتووه، ئه‌مه به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بووه

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كۆیه له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی چۆپی عه‌ره‌بی له‌كاتی نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆدا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه‌وه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
لە ڕوونکردنەوەکەی ئەقافی کۆیەدا هاتووە، دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵند گۆیی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیەو لقی زانایانی کۆیە بۆمان روونبوویەوە کە ئەو رووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە.
🔹 روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە
ئەمرۆ ھەینی ٢٨ ⁄ ١⁄ ٢٠٢٢ لەمزگەوتی گەورەیی کۆیە، لەکاتی ووتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵند گۆیی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیەو لقی زانایانی کۆیە بۆمان روونبوویەوە کە ئەو رووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)، لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی تر بەھیج جۆرێ رووداوی لەو شێوەیە رووناداتەوە، داوای لێ بووردن لەھاوڵاتیانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی رووداوە نەخوازرەواکەوە دڵگران بووبن ، جەخت دەکەینەوە لەپاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لەقەزاکەمان خوای گەورە ھەموولایەک سەرفراز بکات
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە