چەند ڕێگایەکی سلێمانی داخرا

لڤین:
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت به‌هۆی بوونی به‌سته‌ڵه‌ك و مه‌ترسی له‌سه‌ر شۆفێری كردن، رێگای گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ڕ به‌ربه‌ست كران”.
به‌ڕێوه‌به‌رایبه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان هەردوو رێگای چوونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ بەربەست دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم بڕیارە لە پێناو سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکرێت لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و ئەو رێگایانە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێری کردن تیایاندا.